
时间:2026-10-15
在手机上保存,获得更好体验
دوریت؟عەزابی ئەلیم
وەسڵت جەناتی نەعیم
عالەم هەمووی دەزانێ
ئەتۆی بەهەشت و نارم
نازی چاوت دەمکوژی
هەموو ڕۆژێ سەد دەفعە
چی دەبێ لە علی لەبت
جارێ بکا تیمارم
بــــۆمــن ڕێی گـوزەری تۆ
بــــۆشـــــەوم سەحـەری تۆ
بــــۆ ئاســـمـان قەمـەری تۆ
بــــۆتـــــاڵـــی شـەکـەری تۆ
ســـوێند بە غولــقـێنەری تۆ
قەسەم بەدروست کـەری تۆ
لـــەخۆت مـــــەڕوانە چـیتر
بێشک حـــۆری و پەری تــۆ
ئـەتۆی کـــەف و کوڵی مـن
تــــۆی گـریەی بەکوڵی مـن
تــــۆی بولبولــی چڵـی مـن
تــــۆی لێــدانــی دڵــی مـن
ئــــەتـۆی ئاسکی سڵی مـن
یــــارە لە غــوربــەتــەکـەم
لــەهـــەر کوێ بی دڵی مـن
هەر دێم بۆلات شیفا نـوێن
تـەنیا تـۆی مەنـزڵــــی مـن
زولـفی تـاروو مــاری تۆ
شەکرە قەندی زاراری تۆ
دوو چــاوی خومـاری تۆ
بــــاغی دوو هەنـاری تۆ
تــــۆ بــەوانە مـــەنــازە
ژووان داغ دارە بۆ تۆ
دەژیت هەر بە یادی تۆ
ئێستا پیرو کەنەفتەم
شەیدام بەو زوڵفە خاوە
بە دیدارت ئێستاکەش
کزەم دێت بەهەناوا
ڕوحمێکت بەدڵ دابێ
قەلەندەر وداماوە
هەستێکم پەنا داوە
فرمێسکم دێ بەچاوا
بەتە مەن ئێستا گەنجم
بە قیافە و باڵاوە
بەڵام سەد هێندەی عومرم
خەفەتم لێ هاڵاوە
بەڵام سەد هێندەی عومرم
خەفەتم لێ هاڵاوە
سڵاوت لێ بێ گوڵم
بۆچی جوابت نەداوە
گەنجی قاڕون عومری نوح
بۆمبێ لەلای خوداوە
بەدیاری دەیدەی
بەتۆ لەجوابی ئەو سڵاوە
غەمی دووری و نەبوونیت
هات لە گەردنم هاڵا
دەزانم دوای تۆ خۆشی و شادی بۆ من مەحاڵە
هەموو شەوێ بۆت دەگریم ئاخر کەی ئەوە حاڵە
تازە لەگەڵ تۆ بوونم تەنیا خۆزگە و خەیاڵە
بێوەفا دوای تۆ کارم شیوەن و ناڵەناڵە
بۆ نازانی عاشق و دێوانەی تۆم چەن ساڵە
بێ تۆ خۆشی نابینم ژیانم سەختە و تاڵە
یادت دێوانەی کردم
نەما سەبرو قەرارم
مردم جارێ نەهاتی
بپرسی عاڵی زارم
دوریت؟عەزابی ئەلیم
وەسڵت جەناتی نەعیم
عالەم هەمووی دەزانێ
ئەتۆی بەهەشت و نارم
نامدوێنێ لێم بەقینە
ئاهی دەرون بەتینە
هەراسانم لەو ژینە
لە عاڵی دڵ بێزارم